ڤیدیۆ: كچێك له‌گه‌ڵ چیایه‌ك هاوسه‌رگیری كرد
ڕاچڵه‌كین-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا گرته ڤیدیۆیی ئافره‌تێك به‌ناوی" سافجۆل ئه‌رسه‌لان" یان بڵاوكردۆته‌وه كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه و ئاشكرای كردوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزی له‌گه‌ڵ چیای " ئاگری" هاوسه‌رگیری كردوه.
ئه‌م خانمه كه خۆی شاخه‌وانه باس له‌وه ده‌كات كه بۆ به ئاگا هێنانه‌وه‌یه‌ك له دژی ئه‌و توندوتیژیه‌ی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و منداڵان ده‌كرێت ئه‌م كاره‌ی كردوه.
بابه‌ته‌كه هاوشێوه‌ی فیلمه‌كان به‌ڕێوه چووه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ 30 له هاوڕێكانی به‌سه‌ر چیای "ئاگری" و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتونه‌ته به‌رزایی 4200 مه‌تر له سه‌ر چیاكه عه‌زی بوكێنی پۆشیوه و ئه‌مه‌ش هاوڕێكانی شۆك كردوه.