ڤاكسینی ڤایزه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند مه‌ترسی توشبوون به كۆڤید-19 كه‌مده‌كاته‌وه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
كۆمپانیای " ڤایزه‌ر" له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی داتایه‌كی تایبه‌ت ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو ژه‌می ته‌واو له ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن ئه‌وه دژه ته‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له له‌شیان به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای ئه‌و كاته‌ش به‌رگری له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م داده‌به‌زێت دژی ڤایرۆسه‌كه.
كۆمپانیاكه ئاشكرای كردووه له ماوه‌ی دوو مانگی دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین ئاستی به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێته %96 و دوای 6 مانگ ده‌بێته %84.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ده‌توانرێت ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ر وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسه‌كه ببێته چه‌ند هێنده ئه‌ویش دوای 6 مانگ له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م.