30 چركه جارێك و كه‌سێك به‌م نه‌خۆشییه گیان له ده‌ست ده‌دات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه، نه‌خۆشی ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری C هه‌موو 30 چركه جارێك ده‌بێته هۆی مردنی كه‌سێك، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2030 ببێته یه‌كێك له‌و ڤایرۆسانه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه باس له‌وه ده‌كات به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری خۆپاراستن و پشكنین و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر له ئێستادا ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی دروست كردووه و له ئێستادا زیاتر له 350 ملیۆن توشبوو هه‌یه و %80 یان ناتوانن ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ر وه‌ریبگرن.
به‌هۆی سێكس له ده‌ره‌وه‌ی خێزان و به‌ركه‌وتن به خوێنی پیسبوو به‌م ڤایرۆسه و كۆرپه له كاتی له‌دایكبوونی له دایكیه‌وه كه توشبووی ڤایرۆسه‌كه بێت ده‌گوێزرێته‌وه، ده‌رزی و موس و مه‌قه‌ستی پیس بوو به‌م ڤایرۆسه هۆكارن بۆ گواستنه‌وه‌ی.