ژمارەیەكی زۆر تووشبووی كۆرۆنا لە عیراق گیانیان لەدەستدا

عێراق

30/07/2021     ژمارەی بینراو 275

راچڵەكین -

لە عیراق زیاتر نزیكەی 12هەزارو 600 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو زیاتر لە 60 كەسیش بەهۆی كاریگەری ئەو پەتایە گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش لە نورێترین ئاماردا ئاشكرایدەكات، رێژەی چاكبوونەوە رووی لە دابەزین كردووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 هەزارو 597 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو 62 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا هەشت هەزارو 499 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 616 هەزارو 384 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 455 هەزار و 659 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 90.1%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 18 هەزارو 595 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن