پەتای كۆرۆنای دەلتا لە توركیا تەشەنە دەكات

جیهان

30/07/2021     ژمارەی بینراو 306

راچڵەكین –

ئامارەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای كۆرۆنای دەلتا  لە توركیا روو لە هەڵكشان دەكات و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 60 كەس بەهۆی كاريگەری ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی توركیا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 22 هەزارو 83 كەسی دیكە تووشی كۆڕۆنا بوون و 62 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لەو وڵاتە بۆ پێنج ملیۆن و 704 هەزار و 597 حاڵەت بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 51 هەزار و 182 كەس.

ماوەی دوو هەفتەیە پەتای كۆرۆنای دەلتا لەسەرانسەری توركیا بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوە، وەك هۆشدارییەكیش بۆ هاووڵاتیان، فەخرەددین كۆجا وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاندبوو، ئەگەر خەڵك بەشداری هەڵمەتەكانی كوتان نەكەن، ناتوانین پەتاكە كۆنتڕۆڵ بكەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن