هۆشداری له شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌درێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی ده‌دات له 15 وڵات كه ئه‌وانیش چه‌ند وڵاتێكن ده‌كه‌ونه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا و هۆكاره‌كه‌ش بۆ كه‌می ڕێژه‌ی كوتان به ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له به‌یان نامه‌یه‌ك كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی شریتی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ناونراوه "ده‌لتا" له وڵاتی هندستانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ئێستا له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی توشبووان به‌م ڤایرۆسه ڕوو له زیادبوون بكات.
دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی توشبووه نوێكان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆیان نه‌كوتاوه به ڤااكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا و له ئێستادا شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبۆته‌وه"