پەلاماری داعش بۆسەر پرسەیەك 21 كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

عێراق

30/07/2021     ژمارەی بینراو 1013

راچڵەكین –

لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردە سەر پرسەیەك و لەئەنجامدا چوار كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كوژران و 17 كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی عیراق لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، ئەمشەو چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش، هێرشیان كردە سەر پرسەیەك لە گوندی ئەلبوجیلی لە ناحیەی یەسرب-ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین و لەئەنجامدا چوار كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی عیراق، كە پاسەوانیی پرسەكەیان دەكرد، كوژران و 17 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لەكاتی هێرشەكەی تیرۆریستانی داعش، هێزە ئەمنییەكان و بەشداربووانی پرسەكە بە چەك رووبەڕوویان بوونەتەوە، بەڵام نازانرێت چەند چەكداری داعش لەو هێرشەدا كوژراون.

تائێستاش هێزە ئەمنییەكانی عیراق بەفەرمی هیچ راگەیەندراوێكیان لەبارەی هێرشەكەی داعش و زیانە گیانییەكان بڵاونەكردووەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن