ئەردۆغان: ئەو دارستانانەی سووتاون وەك ناوچەی كارەسات رادەگەیەنین

جیهان

31/07/2021     ژمارەی بینراو 591

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت،  ئەو ناوچانەی لە ئانتاڵیا، مۆغڵا، مێرسین، ئادانا و عوسمانییە بەهۆی سووتانی دارستانەكانەوە زیانیان بەركەوتووە وەك "ناوچەی كارەساتی كاریگەر لەسەر ژیانی گشتی" رادەگەیەنن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەربارەی سووتانی دارستانەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و نوسیویەتی: "بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەموو هەنگاوێكی پێویست بۆ ساڕێژ كردنی برینی گەلەكەمان، قەرەبوو كردنەوەی زیانەكانی و لە جاران باشتر كردنی تواناكانی".

ئەردۆغان، باسی لەوەش كردوە، ئەو ناوچانەی ئاگرەكانیان لێكەوتووەتەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی كارەساتی سروشتی و دۆخی لەناكاو (AFAD)ەوە وەك "ناوچەی كارەساتی كاریگەر لەسەر ژیانی گشتی" راگەیەندراون.

بە وتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، 71  لەناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە كەوتوونەتەوەو ئاگری 57 دارستان كۆنترۆڵكراون و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ كوژاندنەوە و كۆنترۆڵكردنی ئاگری 14 دارستانی دیكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن