١٠ ھەزار و ٢١٥ کەسی دیکە لە عیراق تووشی کۆرۆنا بوون

عێراق

31/07/2021     ژمارەی بینراو 214

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراقمیان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠ ھەزار و ٢١٥ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ٦٢ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوەو بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ ھەزار و ٢١٥ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ٦٢ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە و ھەشت ھەزار و ٦١٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٦٢٦ ھەزار و ٥٩٩ کەس و لەو ژمارەیەش ١٨ ھەزار و ٦٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٤٦٤ ھەزار و ٢٧٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق دەشڵێت:" لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ١٢ھەزار و ٤٣٥ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەشداوە کە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٠٩ ھەزار و ٧٩٣ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن