عیراق؛ ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەكانی داعش لە كەركووك

عێراق

01/08/2021     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین-

ھێزە ئەمنییەكانی عیراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای كەركووك دەست پێ كرد.

دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەكانی حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەكانی عیراق، ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشیان لە دۆڵی كور سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك دەست پێ كردووە.

باس لەوەشكراوە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك.

سەرەڕای ئەوەی ھێزە عیراقییەكان داعش-یان لە ناوچەكان شكست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەكانیان بەتایبەت لە ناوچەكانی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن