داهاتی نەوتی عیراق بۆ مانگی تەمموز بڵاوکرایەوە

ئابوری

01/08/2021     ژمارەی بینراو 227

راچڵەکین-

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند داھاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی تەمووزی رابردوو، بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەیشتووەتە شەش ملیار و ٥١٣ ملیۆن و ٧٩٢ ھەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی تەمووزی رابردوو، بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تەمووزی رابردوودا، گەیشتووەتە ٩٠ ملیۆن و ٤٦٧ ھەزار و ٧٩٤ بەرمیل نەوت کە داھاتەکەی شەش ملیار و ٥١٣ ملیۆن و ٧٩٢ ھەزار دۆلار بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە مانگی تەمووزی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا دوو ملیۆن و ٩١٨ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە بەجۆرێک بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، ٨٧ ملیۆن و ٤٥٥ ھەزار و ٣٥٩ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ١٢ھەزار و ٤٣٥ بەرمیل و ھاتووە:

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوکراوە کە لە مانگی تەمووزی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٢ دۆلار فرۆشراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن