كۆمسیۆن ماوەی خۆتۆمارکردنی بۆ کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن درێژکردەوە

عێراق

01/08/2021     ژمارەی بینراو 302

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق رایگەیاند، ماوەی ناونووسین بۆ كاركردن وەك كارمەندی كۆمسیۆنەكە بۆ رۆژی هەڵبژاردن درێژكراوەتەوە.

كۆمسیۆنەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بۆ رەخساندنی هەلی زیاتر لەبەردەم ئەو كەسانەی خوازیاری ئەوەن لەرۆژی هەڵبژاردندا وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاربكەن، ماوەی تۆماركردنی ناوەكانیان بۆ حەوت رۆژ درێژكراوەتەوەو لەرۆژی 2ی ئاب دەستپێدەكات."

كۆمسیۆن داوای لە ئارەزوومەندان كردووە سەردانی پێگەی كۆمسیۆن بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكان ، دواتر راكێشانی بەشێوەی كاغەز و  گەیاندنی بە نزیكترین ئۆفیسی كۆمسیۆن.

لەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە:-

http://37.98.225.237:9999/

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن