زیانه‌كانی خواردنی نان به‌ یه‌كلای ددان

تەندروستی

01/08/2021     ژمارەی بینراو 245

زیانه‌كانی خواردنی نان به‌ یه‌كلای ددان

ڕاچڵه‌كین-

کاتێک بەبەردەوامی بە یەکلای دەمت نان ئەخۆیت(ڕاست یان چەپ)‌ بێ ئەوەی لایەکەی تر بەکاربهێنیت یان لەبەر ئەوەی خۆت وا ڕاهاتویت بە یەکلا نان بخۆیت بەبێ هیچ کێشەیەکی ناو دەم، یان ددانێکت کێشەی هەبووەو ئازاری هەبووە بەهۆی ئەو ئازارەوە بە لایەکەی تر نان ئەخۆیت بۆ ماوەیەکی زۆر بە بێ ئەوەی چارەسەری ددانەکەت بکەیت، دكتۆر گۆران پزیشكی نەشتەرگەری دەم و ددان زیانی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ له‌م بابه‌ته‌دا باسده‌كات كه‌ ئەگەری هەیە تووشی چەندین کێشەی ددەم و ددان و شەویلگەت ببیت به‌هۆیه‌وه‌:

وەکو:
1- بوونی کێشەو دروست بوونی ئازار لە جومگەی شەویلگەت .
2- پووکانەوەی ماسولکەکانی ڕوخسارت لەو لایەی نانی پێ ناخۆیت، لە ئەنجاما بوونی ناڕێکی لە ڕوخسارتدا .
3- بوونی هەوکردنێکی زۆری پووک و نیشتنی کلس لەسەر ددانەکانت و خوێن لێ هاتن و ئازار لەو لایە کە نانی پێ نەخوراوە، لە ئەنجاما بۆنی ناخۆشی ناو دەم.
4- کلۆر بوون و ناڕێکبوون و گۆڕانی ڕەنگی دانەکان.
5- لە هەندێ حاڵەتدا ئەگەری هەیە تووشی داخورانی پووک و ئێسکی چوار دەوری ددانەکانت ببیتەوە .

چارەخوازی بەڕێز.. بۆ ئەوەی تووشی ئەم کێشانە نەبیتەوە ئەوا بەزووترین کات چارەسەری کێشەکەت بکە، جا ئەگەر هیچ کێشەیەکت نییەو تەنها وەکو خوو بەیەکلا نان ئەخۆیت ئەوا خۆت ڕابهێنە کە بە هەردوولا نان بخۆیت، وە ئەگەر بەهۆی ئازاری ددانتەوە بەولایە نان ناخۆیت ئەوا بەزووترین کات سەردانی پزیشکی ددان بکەو چارەسەری کێشەکەت بکە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن