خێلی ڕووکەش له منداڵدا چییه؟
ڕاچڵهكین-
خێلی ڕووكهش جۆرێك گرفتی چاوه لە منداڵان هەیە، منداڵەکە وەکو خێل دەردەکەوێت کە لە ڕاستیدا خێل نییە و حالەتێکی زۆر بڵاوە و لە هەندێک لەو منداڵانە دەردەکەوێت کە جارێ هێشتا ئێسکی دەم و چاویان بە تەواوی گەشەی نەکردووه، دكتۆر ئهبوبهكر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا حاڵهتهكه زیاتر ڕوون دهكاتهوه.
ئەم جۆرەی خێلی زیاتر لەو منداڵانە دەبێت کە ئێسکی لوتیان پانە و تەختە، لەگەڵ گەورەبوون کە ئێسکی لووت بڵند و تیژ دەبێت خێلییە ڕووکەشەکە ون دەبێت.
هەروەها لە منداڵانەی کە کەمێک بەرزبوونەوەی پێستیان هەیە لە دەورووبەری گۆشەی ناوەوەی چاو خێل دەدەکەون کە بە زیادبوونی تەمەن باش دەبێت، لە هەندێک باری دیکەش ڕوودەدات.
زیاتر لە منداڵی تەمەن بچووک دەبێت، لە زۆربەی بارەکان لە تەمەنی 2 بۆ 3 ساڵی باش دەبن و بە دەگمەن تا تەمەنی گەورە دەمێنێتەوە.
لەکاتی هەستکردن بە هەبوونی خێلی دەبێت لە لایەن پزیشکی چاوەوە پشکنین بکرێت، چونکە لە ئەگەری هەبوونی خێلی ڕاستەقینە و چارەسەرنەکردنی، لەوانەیە بە درێژایی تەمەن کاریگەری لەسەر چاو بەجێبهێلێت و چاوەکە تووشی تەمبەڵی ببێت کە لە کاتی گەورە بوون چارەسەری نابێت، لە کاتی دەستنیشانکردنی بارەکە بە خێلی ڕووکەش، باشترە لە تەمەنی 3 ساڵی دووبارە پشکنین بکرێت بۆ دڵنیابوون لە دەستنیشانکردنەکە چونکە ڕێژەیەک لەوانەی کە لە سەرەتا بە خێلی ڕووکەش دەستنیشان دەکرێن دواتر دەردەکەوێت کە خێلی راستەقینەیان هەیە، بە پێی توێژینەوەیەک، نزیکەی 12% ی ئەوانەی خێلی رووکەشیان هەیە، دواتر دەردەکەوێت کە خێلی ڕاستەقینەیان هەیە.