كاروانێكی ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە باشووری عیراق كرایە ئامانج

عێراق

01/08/2021     ژمارەی بینراو 206

راچڵەكین-

كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە باشووری عیراق كرایە ئامانج و زیانێكی زۆری دارایی لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 1-8-2021، كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لەكاتی تێپەڕبوونی بە رێگای خێرای نێودەوڵەتی پارێزگای دیوانیە، دووچاری هێرشێكی تیرۆریستی بووەوە، بەڵام ھیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوەو تەنها زیانی دارایی بەدواوە بووە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە، ئەمریكاش گرووپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن