ژمارەیەك كۆمپانیای دەرمان لە هەولێرو دهۆك دادەخرێن

کوردستان

01/08/2021     ژمارەی بینراو 379

راچڵەكین -

لەهەردوو شاری هەولێرو دهۆك، هەشت كۆمپانیای دەرمان بەھۆی سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایی و مەرجەكانی وەزارەتی تەندروستی و كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان، بڕیاری داخستنیان درا.

بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 1-8-2021، تیمەكانیان لە لیژنەی چاودێری بازاڕ، بەهاوكاری پۆلیسی شارەوانی هەولێر، حەوت كۆمپانیای دەرمانیان لەو شارەو كۆمپانیایەكی دیكەشیان لەشاری دهۆك داخست.

كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان-ی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هۆكاری داخستنی ئەو هەشت كۆمپانیایەی دەرمانن بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونیان بووە بە ڕێنمایی و مەرجەكانی وەزارەتی تەندروستی و كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان.

راگەیەندراوەكە هۆشداری بە سەرجەم كۆمپانییاكانی دەرمان لە هەرێمی كوردستان داوە، لەئەگەری پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی تەندروستی، رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەكرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن