بەغدا 200 ملیار دیناری دیكە رەوانەی هەرێم دەكات

ئابوری

01/08/2021     ژمارەی بینراو 216

راچڵەكین –

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، حكومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان.

د. بەشیر حەداد بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، ئەمڕۆ حكومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕی بۆئەوەی بۆ ئەم مانگەش بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
 
مانگی رابردوو حكومەتی عیراق بڕی 200 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كردو بەو هۆیەشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشبكات، وتەبێژی حكومەتیش رایگەیاندبوو پێدانی موچەی تەواوەتی، پەیوەستە بە بەردەوامبوونی بەغدا لە ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە.
 
هەر لەو بارەیەوە، رێبوار كەریم، ئەندامی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، لانیكەم تاوەكو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت، كە بڕیارە رۆژی 10-10-2021 ئەنجام بدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن