وەزیری كشتوكاڵ و دارستانەكانی توركیا: لەكۆی 125 ئاگر 117یان كوژێندراونەتەوە

جیهان

02/08/2021     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین-

وەزیری كشتوكاڵ و دارستانەكانی توركیا رایگەیاند، لە نێوان 28ی تەمووزو١ی ئاب ؛ ١٢٥ ئاگر كەوتووەتەوە، ١١٧ ئاگر بە تەواوەتی كوژێندراوەتەوە یان كۆنترۆڵكراوە.

بەكر پاكدەمیرلی، ئاماژەی بەوە كرد، تاكو رۆژی چوارشەممە رێژەی شێ كەمدەبێتەوە و وتی: " لە نێوان ٢٨ی تەمووز بۆ ١ی ئاب كەوتووەتەوە؛ ١٢٥ ئاگر كەوتووەتەوە، ١١٧ ئاگر بە تەواوەتی كوژێندراوەتەوە یان كۆنترۆڵكراوە. لە ئێستادا ھەشت ئاگر بەردەوامە. دەزانن ئەو ئاگرانەی كە بەردەوامە لە ماناڤگات و گوندۆغمشی ئانتاڵیایە. ئاگرەكانی مارماریس، كۆیجەغیز، میلاس، كاڤاكلیدەرە و سەیدیكەمەری پارێزگای موغڵا بەردەوامە. بەپێی زانیارییە نوێكان، كارەكانی ساردكردنەوەی ئاگر لە سەیدیكەمەر دەستیپێكردووە".

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەكی گشتی، لە رێگەی ١٦ فرۆكە، نۆ فڕۆكەی بێفرۆكەوان، ٤٥ ھێلیكۆپتەر، شەش ھێلیكۆپتەری ئاراستەكردن، یەك ھێلیكۆپتەری بێفڕۆكەوان، ٧٠٨ ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنەوە و تانكەری ئاو، ١٢٠ بلدۆزەر و نزیكەی چوار ھەزار و ٨٠٠ كارمەند سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەین كە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن