فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی و پاسەوانێكی كوژران

عێراق

02/08/2021     ژمارەی بینراو 324

راچڵەكین-

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق رایگەیاند، فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی و پاسەوانێكی لەهێرشێكی چەكداریدا لەپارێزگای بابل كوژراون.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە ئەبوسادق خەشخەشی و پاسەوانەكەی كردووە كاتێك لەرێگادا بووە بەرەو كارەكەی لەبابل.

وتیشی:" لەئاكامی هێرشە چەكداریەكەدا خەشخەشی و پاسەوانێكی كوژراون و شۆفێرەكەی برینداربووە."

ئەو سەرچاوە ئەمنییەی عیراق روونیكردەوە، بەهۆی هێرشەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی خەشخەشی كۆنترۆڵی لەدەستداوەو ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە.

تائێستا حەشدی شەعبی هیچ راگەیەندراوێكی لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە، و هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەكە رانەگەیاندووە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن