وەزارەتی كارەبا میكانیزمی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لە هاووڵاتیان پەیڕەو دەكات

کوردستان

02/08/2021     ژمارەی بینراو 317

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، قەرزەكانی سەر هاوبەشانی كارەبا دەكرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەكانیان بدەنەوە.

ئومێد ئەحمەد، ئەمڕۆ دووشەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی كارەبا 3500 تا 3600 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر كارەبا نزیكەی 5000 مێگاواتە:" لەئێستادا - رۆژانە 14 بۆ 15 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێت."

ئاماژەی بەوەشدا:"یەكێ لە هۆكارەكانی بەرزیی خواست لەسەر كارەبا لە هەرێم ئەوەیە كە ئەو ئامێرانەی بۆ كوردستان هاوردە دەكرێن بە كوالێتی كۆنترۆڵدا تێپەر نابن و، كارەبایەكی زۆری بۆ كارپێكردنیان پێویستە، پێویستە ئەو ئامێرە كارەباییانە هاوردە بكرێن كە كارەبایەكی كەم بەكار دێنن."

ئەوەشی روونكردەوە:" خەرجیی كارەبا لە هەرێمی كوردستان مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە."

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەڵێت:" پێوەری زیرەك، زێدەڕۆیی سەر كارەبا چارەسەر دەكات و هیچ هاوبەشێكی كارەبا ناتوانێت دەستكاریی پێوەری زیرەك بكات و بە پێی پێوەرەكە دەتوانێت تا 40 ئەمپێر كارەبا بەكار بێنێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن