پارەی گەنمی جووتیاران كەی دابەشدەكرێت؟

کوردستان

02/08/2021     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین-

 5 ملیار دینار، بۆ گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوەو لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە: "قۆناغی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتووە، كە بڕی 5 ملیار دینارە، 2 ملیار و نیو بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و یەك ملیار و نیو بۆ هەولێر و یەك ملیاریش بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای دهۆك، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".

وتیشی: "ساڵانی رابردوو هاتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دوا دەكەوت، بەڵام ئەمساڵ زوو هاتووە".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، ئاماژەی بەوەشكرد: "تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دابەشكراوە، هی 2014 و 2015 و 2016، بڕی 268 ملیار دیناری هاتوو دابەشكراوە، زیاتر لە 307 ملیار دینار ماوە، رێكارەكان بەردەوامە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕەش، وەزارەتی بازرگانی هەردوولا لەسەر خەتین، بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی لای بەغدا ماوە وەربگیرێت و بەسەر جوتیاران دابەشی بكەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن