راچڵەکین-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، له مانگی رابردودا لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر (350) كیلۆگرام گۆشت و قیمه‌ی خراپبودا گرتوه و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی كاركردنیش پێنج شوێنی داخستوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2021.8.2) بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی پشكنینی خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن چێشتخانه و خوارده‌مه‌نییه خێراكانه‌وه پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی ده‌كرێت، له مانگی رابردودا لیژنه‌كه سه‌ردانی زیاتر له (257) شوێنی كردوه و له‌و ژماره (50) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركردوه و (34) شوێنیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی:"به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێنج شوێنی داخستوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه لیژنه‌كه یه‌ك شوێنیشی روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت كه نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتیرنه‌ری سلێمانییه راشیگه‌یاند:" به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌مانگی رابردودا لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (350) كیلۆگرام گۆشت (220) كیلۆ برنجی جۆراوجۆر كه ئه‌سپێی كردبوو (150) پارچه جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی (250) كیلۆگرام پیازی وشك و بڕێك شیرنی و خواردنی جۆراوجۆری دیكه‌دا گرتوه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان له‌ناوبراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی كراونه‌ته‌وه".