راچڵەکین-
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، 3 تۆمەتباریان دەستیگرکردووە کە بە دەمامکەوە هێرشیان کردە سەر گەنجێک و بە چەقۆ برینداریان کرد تۆمەتبارەکان ڕایانکرد بۆ شوێنێکی نادیار.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناحیەی ژاراوەی سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) 3 کەسی دەمامکدار هێرشیان کردە سەر گەنجێک و بە چەقۆ برینداریان کرد تۆمەتبارەکان ڕایانکرد بۆ شوێنێکی نادیار.
پۆلیس دەشڵێت:" پاش ئەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بەدەستگیرکردنی تۆمەتباران، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامە و شوێنی مانەوەیان هەرسێک تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر دەستگیرکران، باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرە".