ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق روو لەهەڵكشان دەكاتەوە

عێراق

02/08/2021     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین -

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند ژمارەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا 68 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە لە ئامارێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 هەزارو 734 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو 68 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا هەشت هەزارو 734 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 648 هەزارو 727 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 480 هەزار و 827 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 89.8%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 18 هەزارو 802 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن