سەرۆكی هەرێم سەردانی ئێران دەكات

کوردستان

02/08/2021     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین –

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانن بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای هەرێم، سەردانی ئێران دەكات بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێورەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری نوێی ئەو وڵاتە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەندامی شاندەكەیە، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری نوێی ئێران.

بەوتەی كوێستان محەمەد، ئەندامانی دیكەی شاندەكەی هەرێمی كوردستان پێكدێن لە حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سەفین دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، كە هەرسێكیان وەكو نوێنەری لایەنەكانی پێكهێنەری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەكەن.
 
بڕیارە سبەینێ 03-08-2021، ئیبراهیم رەئیسی وەك سەرۆككۆماری نوێی ئێران ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەگەڵ حەسەن رووحانی بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن