نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هات

ئابوری

02/08/2021     ژمارەی بینراو 335

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ، هەر بەرمیلێك نزیكەی دوو دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.
 
بە گوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلارو 69 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 74 دۆلارو 61 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس لە  73 دۆلار و27 سەنتەوە بۆ 70 دۆلارو 97 سەنت دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن