سام مندیز
ڕاچڵه‌كین-
فیلمی "1917" كه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر سام مندیز ه پشكی شێری به‌ركه‌وت له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای" بافتا" ی به‌ریتانی بۆ هونه‌ر و سینه‌ما و ته‌له‌فیزۆن و حه‌وت خه‌ڵاتی وه‌رگرت و له‌ناویاندا خه‌ڵاتی باشترین فیلم و باشترین ده‌رهێنه‌ر.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره مه‌ندیز خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای به‌ریتانی به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌م فیلمه درامیه خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگ و باشترین دیزاین و به‌رهه‌مهێنان و باشترین وێنه‌گرتنی سینه‌مایی به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌كته‌ری ناودار" یواكین فینكس" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرتوه بۆ فیلمی "جۆكه‌ر" كه تیایدا ڕۆڵی گه‌نجێكی سه‌ركێشی بینیوه كه متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه و ده‌بێته بكوژ .
هاوكات ده‌رهێنه‌ری فیلمی "ئێرله‌ندی" "زه ئێرش مان" ی ده‌رهێنه‌ر مارتن سكورسیزی كه به‌رهه‌می كۆمپانیای "نێت فلێكس" ه و هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی 10 خه‌ڵات بباته‌وه.
لۆرا دیرین براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر كه ڕۆڵی پارێزه‌ری بینیوه له فیلمی" چیرۆكی هاوسه‌رگیری" و له به‌رهه‌می نێتفلێكسه.