به‌وێنه.. ته‌ڕه‌زانی ڕاسته‌قینه گیانی له‌ده‌ستدا
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ئه‌و پیاوه‌ی كه به ته‌ڕه‌زانی ڕاسته‌قینه ناوبانگی ده‌ركردبوو ماوه‌ی41 ساڵه له دارستانه‌كانی ڤێتنام ژیاوه و له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا و به‌هۆی توشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا .
ڤان لانگ ساڵی 1972 له بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی ڤێتنام له‌گه‌ڵ باوكی ڕزگاریان بوو له مردن دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ستدا.
پێش جه‌نگی ڤێتنام لانگ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له گوندێكی نزیك ژیاوه، و ساڵی 2013 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیانی ناو شار و دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌ناو دارستاندا ژیاوه ئه‌م پیاوه له میوه‌ی دارستانه‌كانی خواردوه و گه‌نمه‌شامی ڕواندوه و ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی پۆشیویه‌تی له لقی دره‌خته‌كان دروستیكردوه و له كوخێكی دروستكراو له ته‌خته‌دا ژیاوه كه 5 مه‌تر له ئاستی زه‌وی به‌رزتر بووه.
سیستمی نا ته‌ندروستی ناو دارستانه‌كان وایكردوه كه ڤان توشی نه‌خۆشی ببێت و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات.