راچڵەکین-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌زه‌بری چه‌ك ڕێگریان له‌سێ هاووڵاتی كردبوو به‌مه‌به‌ستی لێ سه‌ندنی پاره‌و مۆبایل.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بڵاویکردووەتەوە، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ڕێگریی له‌هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن‌و له‌ژێر زه‌بری چه‌كدا بڕێك پاره‌ی لێ ده‌سه‌نن‌و دواتر به‌چه‌ك برینداری ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان ته‌قه له‌مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیس ده‌كه‌ن‌و پۆلیسێك بریندار ده‌كه‌ن‌و هه‌ڵدێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئه‌و ڕووداوه، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌و به‌داواداچونی وردی ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردو تۆمه‌تبار (م، خ، ف - س، ك، ع) ده‌ستگیر بكرێن، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
پۆلیس دەشڵێت:" له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا نا، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا نا كه پێشتریش ڕێگرییان له‌هاووڵاتییه‌كی دیكه كردوه‌و به‌زه‌بری چه‌ك بڕێك پاره‌و موبایله‌كه‌یان لێ سه‌ندووه. هاوكات ڕێگرییان له‌هاوڵاتییه‌كی تر كردوه‌و ته‌قه‌یان لێكردوه‌و به‌چه‌قۆ برینداریان كردووه".
له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌كانی (405) و (230) و (456) و (31) له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.