سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستنیشان كرا

کوردستان

14/09/2021     ژمارەی بینراو 310

راچڵەكین –

هاوشێوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئیدارەی زاخۆش رادەگەیەنرێت و گۆهدار شێخۆ وەكو سەرپەرشتیاری ئیدارەكە دەستنیشان دەكرێت.

موشیر بەشیر، قایمقامی قەزای زاخۆ، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، بڕیاردراوە تاوەكو 20ـی ئەم مانگە، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەی فەرمی رابگەیەنرێت، كە لە هەردوو قەزای زاخۆ و باتیفان پێكدێت.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدابوو هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بكرێتە ئیدارەی سەربەخۆ.

گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تەمەنی 40 ساڵەو خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زمانی ئینگلیزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن