راچڵەكین –
بە گوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلارو 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 72 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ لە کارکەوتنی 40٪ـی سەکۆ نەوتییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی مەکسیک دەگەڕێتەوە و سەرەڕای ئەوەش هێشتا بازرگانانی نەوت نیگەرانن لە سەرهەڵدانی باهۆزێکی دیکە کە زیانی زیاتر لە سەکۆ نەوتییەکان بدات.