حکومەت 900 ملیۆن دینار بۆ بووژانەوەی شوێنەوار خەرجدەکات

ئابوری

16/09/2021     ژمارەی بینراو 207

راچڵەکین-

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی كەرتی شوێنەوار تەرخان بكرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند،  ماوەی 10 ساڵ بوو بەهۆی قەیرانەكانەوە نەتواندرابوو بودجەیەكی پێویست بۆ كەرتی شوێنەوار دابنرێت، ئێستا سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی نیشان داوە كە ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی كەرتی شوێنەوار تەرخان بكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ئامانجی ئەوەیە زۆرترین شوێنەوارەكانی وڵاتەكەمان بخاتە ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان.

دەشڵێت:" ئەو 900 ملیۆن دینارە دەبێتە هۆی بووژانەوەی كەرتی شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەوە زیاتر گوتی: ئەو بودجەیەی سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی لەسەر داوە، كاریگەری لەسەر بووژانەوەی كەرتی شوێنەوار دەبێت".

ساسان عوەنی ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی كەرتی شوێنەواری كوردستان ببەینە ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان، بە ناساندنی زۆرترین شوێنەواری وڵاتەكەمان بۆ ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن