ئهم كهسانه پێویسته دهرمانی ڕونكهرهوهی خوێن وهربگرن
ڕاچڵهكین-
دەرمانەکانی خوێن مەیین ئەو دەرمانانەن کە بەکاردێن کاتێک مەترسی خوێن مەیین و گیرانی بۆریەکانی خوێن هەبێت، لە ئەگەری گیرانی بۆری خوێن کەسەکە توشی باری مەترسیدار ئەبێت بە پێ ی ئەو جێگەیەی بۆری خوێنەکەی تێدایە وەکو جەڵدەی دڵ، جەڵدەی مێشک، گیرانی خوێنهێنەرەکان ، جەڵدەی سییەکان واتە گیرانی بۆریچکەکانی خوێنی چواردەوری سییەکان، بەڵام ئەم دەرمانانە کاریگەری خراپی مەترسیداری خوێن بەربونیان هەیە بۆیە نابێت بە هیچ جۆرێک لەخۆەوە بەکاربێن.
کەوایە کێ ئەبێت ئەو دەرمانانە وەربگرێت ؟ دكتۆر ئارام پرۆفیسۆر لە نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن لهم بابهتهدا دیاری كردوه كه كێ دهتوانێت ئهم دهرمانانه وهربگرێت.
1- ئەگەر لە ڕابوردودا خوێن مەیین ڕویدابێت
2- ئەگەر تازە نەشتەرگەرییەک کرابێت کە وا پێویست بکات کەسەکە ماوەیەک جوڵەی کەم ببێتەوە یان نەجوڵێت وەکو ئەو کەسانەی گۆڕینی جومگە و ئێسکی حەوزیان ئەنجام داوە
3- ئەگەر کەسێک زمانی شاخوێنبەری بۆ گۆڕابێت ، کە لەوانەیە خوێن مەیین دروست ببیت لەسەر زمانە تازەکە
- تێکچون و ناڕێکی لێدانی دڵ کە زیاتر بەهۆی تێکچون لە جوڵەی گوێچکەلەوە دروست ئەبێت ئەویش ئەبێتەهۆی دروستبونی خوێنی مەییو
4- کۆنیشانەی APS کە بەرگری لەش پەلاماری چەوری و پرۆتینی ناو بۆری خوێنەکان ئەدات و خوێنی مەییو دروست ئەبێت
5- ئەو حاڵەتانەی کە ئەگەری خوێن مەیین زیاد ئەکەن وەکو لە نەخۆشی بۆماوەیی کەمی فاکتەری ٥
6- ئەگەریش خوێن مەیینەکە کێشەی دروست کردبێت ئەوا ئەم دەرمانانە هەر بەکاردێن بۆ ئەوەی قەبارەی خوێنە مەییوەکە زیاتر نەبێت .