هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست شۆردنی گورچیله‌كانیان ده‌ناڵێنن
ڕاچڵهكین-
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی سست بوونی گورچیله بوون پێویستیان به‌وه هه‌یه به‌رده‌وام ئه‌م ئه‌ندامه‌ی له‌شیان بۆ بشۆردرێت، به‌ڵام زاناكان مژده‌یه‌كی خۆش ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون.
گورچیله ئه‌ندامی سه‌ره‌كی خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌شه له ژه‌هر و پاشماوه زیادده‌كات و له‌گه‌ڵیدا په‌ستانی خوێن ڕێكده‌خات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاته‌ی گورچیله توشی سست بوون ده‌بێت ئه‌وه كه‌سی نه‌خۆش پێویسته ناو به‌ناو گورچیله‌ی بۆ بشۆردرێت و ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" نیو ئه‌تڵه‌س" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه زاناكان له زانكۆی كالیفۆرنیا سه‌ركه‌وتوو بوون له دروستكردنی یه‌كه‌م گورچیله‌ی ده‌ستكرد و به نزیكه‌ی هاوشێوه‌ی گورچیله‌ی ئاسایی كارده‌كات و چیتر كه‌سی نه‌خۆش پێویستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نابێت.