نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە

ئابوری

17/09/2021     ژمارەی بینراو 196

راچڵەكین –
 
بە گوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ هەیینی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 75 دۆلارو 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 72 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ لە کارکەوتنی 40٪ـی سەکۆ نەوتییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی مەکسیک دەگەڕێتەوە و سەرەڕای ئەوەش هێشتا بازرگانانی نەوت نیگەرانن لە سەرهەڵدانی باهۆزێکی دیکە کە زیانی زیاتر لە سەکۆ نەوتییەکان بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن