ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین سوودی هه‌یه؟
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیسرائیلی نوێ ئاشكرای كردوه كه وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه و كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی ڤایرۆسه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری" نه‌یچه‌ر" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا داتای 1.1 ملیۆن هاوڵاتی ئیسرائیلی وه‌رگیراوه كه ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ زیاتر بووه و 5 مانگ به‌ر له به‌شداری كردن له توێژینه‌وه‌كه هه‌ردوو ژه‌مه‌كه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتوه و دوای 21 ڕۆژ ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه.
ئه‌نجامه‌كان ئاشكرای كردوه كه مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به توندی بۆ ڕێژه‌ی %19.5 كه‌مبۆته‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌مان ته‌مه‌ندان و ته‌نها دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه.
سۆزان ئه‌لینبرگ پسپۆڕی سه‌رژمێری زینده‌ی له زانكۆی په‌نسلڤانیا له فیلادلفیا ئاشكرای كردوه كه داتاكانی توێژینه‌وه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین كۆتایی هاتووه به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن.