نیكی میناج: ڤاكسین وه‌رمه‌گرن توشی لاوازی سێكسی ده‌بن
ڕاچڵه‌كین-
خانمه گۆرانیبێژی ڕاپی جیهانی" نیكی میناج" دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك كه باسی له‌وه كردوه وه‌رگرتنی ڤاكسین گرفتی لاوازی سێكسی دروست ده‌كات له پیاوان و خانمان بووه جێگای باس و كاردانه‌وه و وایكرد كه گه‌وره پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان " ئه‌نتۆنی فاوتشی" وه‌ڵامی ئه‌م تویته بداته‌وه.
میناج چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا له‌ڕێی تویتێك باسی له‌وه كردوه كه ڤاكسین بۆته هۆی ئاوسانی گونی كه‌سێكی نزیكی له ده‌وڵه‌تی ترینیداد كه ده‌كه‌وێته باشووری ده‌ریای كاریبی و دواتر ئه‌م خانمه 38 ساڵه به تویتێكی دیكه باسی له‌وه كردوه كه ڤاكسن كار له توانای وه‌چه خستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌كات.
له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ CNN ئه‌نتۆنی فاوتشی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه ئاخۆ ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی گرفت له توانای وه‌چه خستنه‌وه یان نا؟ و وتویه‌تی" كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی"
تیرانس دیالسینگ وه‌زیری ته‌ندروستی ترینیداد و تۆباگۆ وه‌ڵامی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی ڕاپی داوه‌ته‌وه و به درۆزن له قه‌ڵه‌میداوه چونكه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره تۆمار نه‌كراوه كه میناج باسیده‌كات و تۆمه‌تباری ده‌كات به كوشتنی كاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.