خورماڵ.. بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرێك دوو كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

17/09/2021     ژمارەی بینراو 481

راچڵەكین –

لەناحیەی خورماڵ-ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرێكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

موقەدم بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند: رووداوەكە كاتژمێر 8ی ئەمشەو لە نزیك گەڕاوی  ناحیەی خورماڵ روویداوە، دوو هاووڵاتی بەناوەكانی ئەبوبەكر فەتاح هەیاس و ئەبوبكر حەمەعەلی عەبدولقادر، بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرەكەیان گیانیان لەدەستدا.

وتیشی:" تەرمی هەردوو هاووڵاتییەكە رەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای هەڵەبجە كراو  دۆسیەی لیكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە لەبنكەی پولیسی خورماڵ رێكخراوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن