راگەیەندراوێكی گرنگ لە دژەتیرۆری یەكێتییەوە

کوردستان

17/09/2021     ژمارەی بینراو 899

راچڵەكین –

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، راگەیەندراوێك لەبارەی رووداوەكانی 48 كاتژمێری رابردووی شاری سلێمانی بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕوداوانە دەستكەوتووەو پاش یەكلاكردنەوە و پشتڕاستكردنەوەیان، بەبەڵگەوە بۆرای گشتیی كوردستان بڵاویان دەكەینەوە.

دژەتیرۆری یەكێتی جەختی لەوەشكردووەتەوە كە شاری سلێمانی هەمیشە وەك لانكەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە هیچ پیلانگێڕییەك سلێمانی و دەزگا ئەمنییەكانی بەلاڕێدا نابات.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

دەربارەی ڕوداوە نەخوازراوەكانی 48 كاتژمیری رابردووی شاری سلێمانی.

وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتی و جەماوەری شاری سلێمانی خۆشەویست لەوە دڵنیا دەكەینەوە بە پاڵپشتی دۆكۆمێنت و زانیاری تایبەت سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕوداوانە دەستكەوتووە، پاش یەكلاكردنەوە و پشتڕاستكردنەوەیان بەبەڵگەوە بۆرای گشتیی كوردستان بڵاویان دەكەینەوە.

هەروەها جەخت دەكەیەنەوە لەوەی شاری سلێمانی هەمیشە وەك لانكەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە هیچ پیلانگێڕییەك سلێمانی و دەزگا ئەمنییەكانی بەلاڕێدانابات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن