خورماڵ؛ دوو كەس بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا

کوردستان

18/09/2021     ژمارەی بینراو 104

راچڵەكین-

لەناحیەی  خورماڵی سەربەپارێزگای هەڵەبجە، لەئاكامی وەرگەڕانی تراكتۆرێكی كشتوكاڵی، دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
 
بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی پارێزگای  هەڵەبجە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە:" شەوی رابردوو لەناحیەی  خورماڵی سەربەپارێزگای هەڵەبجە دوو هاوڵاتی بەناوەكانی (ئەبوبەكر فەتاح هەیاس تەمەن ‌48 ساڵ پیشە كاسب  دانیشتوی خورماڵ  و ئەبوبەكر حەمە عەلی عەبدولقادر تەمەن ـ52 ساڵ پیشە پاسەوانی سنور دانیشتوی خورماڵ) بەهۆی وەرگەڕانی تراكتۆرەكەیان لە نزیك گەڕاوی  ناحیەی خورماڵ  هەردوو هاوڵاتییەكە مردون و تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای هەڵەبجە  كراوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن