بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش دوا مۆڵەت بە توركیا دەدرێت

کوردستان

18/09/2021     ژمارەی بینراو 313

راچڵەكین-

لیژنەی وەزاری ئەنجومەنی ئەوروپا كە چاودێری بڕیارەكانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا دەكات داوا لە توركیا دەكات دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە و عوسمان كاڤالا، وەبەرهێنەر ئازاد بكات.

لیژنەكە داوای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای ئەوروپا و هەڵوەشاندنەوەی سزادانی دەمیرتاشی كردووە و 30ـی ئەم مانگەشی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش دیاری كردووە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكومەتی توركیا دەستگیركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن