كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان بڕیارێكی نوێی دەركرد

عێراق

18/09/2021     ژمارەی بینراو 686

راچڵەكین-

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق میكانیزمی بەشداریی كردنی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتی لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا، ئاشكرا كرد و ئاماژەی بەوەكرد، دەنگدەر ناتوانێت لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات.

موھەنەد مستەفا، ئەندامی نووسینگەی راگەیاندن لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا، ئاشكرای كرد:" بە ھۆی ئەوەی پڕۆسەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو لە دەرەوەی وڵات ھەڵوەشێندراوەتەوە، دەنگدەران دەتوانن بگەڕێنەوە عێراق و بەشداریی پڕۆسەكە بكەن و لە ناوەندەكانی دەنگداندا، دەنگ بدەن."

پێشتر ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان بڕیاری دابوو، ھەڵبژاردنی پێشوەخت كە چاوەڕوان دەكرێت لە ١٠ی تشرینی یەكەمی داھاتوو بەڕێوە بچێت، لە دەرەوەی وڵات ئەنجام نادرێت.

سەبارەت بە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەكان، موھەنەد مستەفا ئاماژەی بەوە داوە ھەڵمەتەكە لە ٩ی مانگی تەمووزی رابردووەوە لە لایەن كاندیدانەوە دەستی پێ كراوە و تا ٢٤ كاتژمێر بەر لە دەست پێ كردنی دەنگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت و گوتی: "ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەكان لە ٧ی تشرینی یەكەمی داھاتوودا كۆتایی دێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن