كوردێك بە جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا

کوردستان

18/09/2021     ژمارەی بینراو 229

‌راچڵەكین-

بەكر فەتاح، نوێنەری ھەمیشەیی عیراق لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نەمسا، بەجێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا.

 بەكر فەتاح كە لەسەر پشكی یەكێتی نوێنەری ھەمیشەیی عیراقە لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نەمسا، بە كۆی دەنگ وەك جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ھەڵبژێردرا.

ساڵی ٢٠١٣ كرا بە باڵیۆزی عێراق لە سوید، دواتر وەكو باڵیۆز لە بەڕازیل دیاریكراوە. بەكر فەتاح برای عومەر فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن