راچڵەکین-
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٦٣٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیهندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوودی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی شهش هەزار و ٧٣٢ پشکنین، ٦٣٤ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: له دھۆک ٤٧٢ حاڵهت، سلێمانی ٧٩ حاڵەت، لە ھەولێر ٥١ حاڵەت، و له راپهڕین ٣٢ حاڵەت تۆماركراون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە حهوت حاڵهت له پارێزگای ههولێر، چوار حاڵهت له پارێزگای سلێمانی و، دوو حاڵهت له پارێزگای دهۆك بووه و ٤١٢ کەسیش لەڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بە گویڕەی ئامارەکان تا ئێستا ٣١٧ ھەزار و ٥٦٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٦٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.