گۆڕانكاریی لە ئۆفیسی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان كرا

کوردستان

18/09/2021     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین-

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عیراق بڵاوییكردەوە، لیژنەی پاڵپشتی و پشتیوانی ھونەری لە ئۆفیسی كەركووك ھەڵوەشێندراوەتەوە و لیژنەیەكی نوێی پێكھێنراوە.

ئەم گۆڕانكارییەی كۆمیسیۆن لە ئۆفیسی كەركووكی ھەڵبژاردنەكان، لە كاتێكدایە ماوەی كەمتر لە یەك مانگ ماوە ھەڵبژاردنەكانی پێشوەخت لە عێراق ئەنجام بدرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانەوە بڵاو كراوەتەوە، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان، بڕیاری داوە بە ھەڵوەشاندنەوەی لیژنەی پاڵپشتی و پشتیوانی تەكنیكی لە ئۆفیسی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و لە بەڵگەنامەكەدا ھاتووە:"لیژنەیەكی نوێ بە سەرۆكایەتی عامر موسا محەمەد و ئەندامێتی ھەریەك عەلی ئامان عەلی ئەحمەد، خالید ئیبراھیم عەلی، رائید رەشید قارەمان، حەیدەر عەلی حسێن عەبدولرەحمان و راوێژكاری ماریا تۆلیداتۆ لە نووسینگەی یۆنامی بۆ یارمەتیدانی ھەڵبژاردنەكان پێكھێنراوە".

بەپێی راگەیەندراوەكە، لیژنە نوێیەكە، دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفیسی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن