راچڵەکین-
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، رۆژی 25-9-2021 دەست بە ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 دەکرێت.
عەباس ئەکرەم، راگەیاند:"وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان نەگۆڕاوە و لەو کاتەدا دەبێت کە وەزارەت داوایکردووە، کە بەپێی ساڵنامەی زانکۆیی دەبێت زانکۆکان لە 1 تاوەکو 25ـی مانگی ئەیلوول دەست بە خوێندن بکەنەوە."
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند بوو کە خوێندنی ئەمساڵ بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە ناو کەمپەس دەبێت.