نێیمار لەم یاریزانە باشتری نەدیوە

وەرزش

05/02/2020     ژمارەی بینراو 537

نێیمار

راچڵەکین:

نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە میانی لێدوانێکیدا باشترین یاریزانی لە ژیانی وەرزشیی خۆی ئاشکراکرد.

ئەستێرەکەی پاریس رایگەیاندووە کەوا لیۆ مێسی تاکە یاریزان و باشترین بووە کە تا ئێستا بینیبێتی لە ژیانی وەرزشی خۆیدا و شانازی بە یاریی کردنییەوە دەکات لەوکاتەی لە بارسا بوون پێکەوە.

نێیمار وتویەتی " لەوانەى کە بینیومن، میسی باشترین بوە، یاریکردن لە تەنیشتی زۆر تایبەت بوو، بوین بە هاورێیەکی نزیکی یەکتر، سێ یاریزان چێژیان پی بەخشیم لە تۆپی پێدا ئەوانیش مێسی و رۆناڵدینیۆ و رۆبینیۆ بوون"


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن