ئەو كەسەی كاریكاتێری پێغەمبەری كێشا بەشێوەیەكی تراژیدی گیانی لەدەستدا

جیهان

04/10/2021     ژمارەی بینراو 350

راچڵەكین-

ئەو كاریكاتێرستە سویدیەی كە كاریكاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)ی كێشا، بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

لارس ڤیلكس لە ساڵی 2007ـەوە لەژێر پاراستنی پۆلیسدا دەژی بەهۆی ئەوەی دوای بڵاوكردنەوەی كاریكاتێرەكەی لەسەر پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) هەڕەشەی كوشتنی لێ كرابوو.
 
میدیاكانی سوید بڵاویانكردووەتەوە، ڤیلكسی 75 ساڵ بە ئۆتۆمبێل لەگەڵ دوو ئەفسەری پۆلیسدا گەشتی كردووە و ئەوانیش لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، رووداوی هاتووچۆكە رۆژی یەكشەممە بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی و بارهەڵگرێكدا بووە و بەهۆیەوە ئاگر كەوتووەتەوە، شۆفێری بارهەڵگرەكەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
 
پۆلیسی سویدی دەڵێت، هیچ بەڵگەیەك نییە كە رووداوەكە دەستی كەسی تێدا بووبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن