بایدن و سەرۆكی چین كۆدەبنەوە

جیهان

07/10/2021     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین-

گەورە بەرپرسێك لە كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن بەرلە كۆتایی هاتنی ٢٠٢١ لەگەڵ سەرۆكی چین، شی جین پینگ بە ئۆنلاین كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن.

گەورە بەرپرسەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت لە تێل كۆنفرانسێكدا لەگەڵ رۆژنامەوانان لەبارەی كۆبوونەوەی دیپلۆماتكارە ئاستبەرزەكانی ئەمریكا لە شاری زوریخ لە سویسرا كە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچن، بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە ناچێتە ناو وردەكاری زۆر لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، وتوویەتی "لایەنەكان لە رووی پرەنسیپییەوە گەشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی جۆ بایدن بەرلە كۆتایی هاتنی ٢٠٢١ لەگەڵ هاوتا چینییەكەی شی جین پینگ بە ئۆنلاین كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن