هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری جەڵتەی سییەکان

تەندروستی

13/10/2021     ژمارەی بینراو 870

هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری جەڵتەی سییەکان


ڕاچڵه‌كین-

جەڵتەی سییەکان بریتیە لە گیرانی یەکێک لە خوێنبەری سییەکان لەناو سییەکاندا، دکتۆر ئارام پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌ڵێت" لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، گیرانی خوێنبەرەکانی سییەکان بەهۆی کڵۆی خوێنی مەییوەوە دروست ئەبێت کە زۆرجار ئەو کڵۆ خوێنە مەییوانە لە پەلەکان و بەتایبەت لە خوێنهێنەرەکانی قاچەوە دێن ، زۆربە کەمیش لە بەشەکانی تری ناوەوەی جەسەوە دێن"

دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ سییه‌كان:

1- هەناسە توندی ، لەپڕ دروست ئەبێت و بە پێ ی پەستان و هیلاکی خراپتر ئەبێت
2- ئازاری سنگ : ئەم نیشانەیە وەکو نیشانەی جەڵتەی دڵ وایە ئازارەکەی توند و تیژە کاتێک هەناسە ئەدەیت بە قوڵی، وە زۆرجار کەسەکە ئەوەستێت و ناتوانێت هەناسەی قوڵ بدات، بە هەمان شێوە لە کاتی کۆکە و چەمانەوە هەست بە ئازار ئەکرێت .
3- کۆکە: کۆکە زۆرجار خوێنی لەگەڵ یان خوێن لەگەر دەردراوی کۆکەکەدا ئەبینرێت 
4- ئەکرێ نیشانەی تریش هەبێت لە کاتی جەڵتەی سییەکاندا وەکو(  نارێک لێدانی دڵ، سەرگێژخواردن، عارەق کردنەوەی زۆر، تا، ئازار و ئاوسانی قاچ، شێن بونەوەی پێست)

هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ر:
1- ئەگەر  پزیشک هەستی کرد ئەم حاڵەتەت هەیە ئەوا لە نەخۆشخان ئەتهێڵێتەوە بۆ پشکنینی زیاتر و چارەسەر
2- دەرمانەکانی دژە خوێن مەیین ئەدرێت بە کەسەکە ، دەرمانی دژە خوێن مەیین ناهێڵێت کڵۆی خوێنی مەییو دروست ببێت یاخود قابەرەکەی زیاد بکات 
3- ئەگەر سەلمێنرا و دەستنیشانکرا حاڵەتی جەڵتەی سیەکانت هەیە ئەوا پێدانی چارەسەر بەردەوام ئەبێت 
4- چارەسەرەکە بە پێ ی حاڵەتەکە و قۆناغی حاڵەتەکە ئەگۆڕێت ، ئەکرێ دەرمانەکانی توێنەرەوەی کڵۆی خوێنی مەییو بەکاربهێنرێت 
5-ئەگەر کڵۆ خوێنەکە گەورە بوو ئەوا نەشتەرگەری بەکاردێت و خوێنە مەییوەکە لائەبرێت ، ئەکرێ ڕێگای دانانی فلتەر بەکاربێت بۆ خوێنبەری گەورەی خواروی جەستە بۆ ڕێگری کردن لە ڕۆشتنی کلۆی خوێنی مەییو بۆ سییەکان و ڕودانی جەڵتەی سییەکان 
6-ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە پێویستیان بە چاودێری بەردەوام هەیە پێش چارەسەر و لەکاتی چارەسەر و دوای چارەسەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن